کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاوڵاتییان دەکات چەکەکانیان رادەست بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاوڵاتییان دەکات چەکەکانیان رادەست بکەن
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوا لە هاوڵاتییان دەكات چەكی قورس و جەنگی ئەگەر لایانە دەستبەجێ رادەستی حكومەتی بكەن و چەكی دەمانچە و كڵاشینكۆف و هاوشێوەكانیان لەو بنكانە تۆماربكەن كە دەستنیشانكراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی ساڵێك دیاریکراوە بۆ تۆماركردن و لەو ماوەیە رێگە نادرێت چەكی بێمۆڵەت ئەگەر تۆماركراویش بێت بیهێنێتە دەرەوە و لە شوێنە گشتییەكان هەڵیبگرێت، چونكە پێچەوانەی یاسای چەكە.

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم هەفتە جیهانییە بۆ ئەوەیە كە هەمووان بیر لەو كارەسات و رووداوە ناخۆشانە بكەنەوە كە بڵاوبوونەوەی چەك و بەكارهێنانی، بەسەر هاوڵاتییاندا دەیهێنێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan