کوردستانی
هاوڵاتییانی پێنجوێن بەردەوامن لەسەر بڕیاری وەرنەگرتنی نەوتی سپی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن لە بڕیاری وەرگرتنی نەوت سپی بە نرخی 103 هەزار 500 دینار پەشیمان نەبوونەتەوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت "نووسراومان ئاراستەی ئەنجومەن و پارێزگای سلێمانی کردووە".
زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییان سوورن لەسەر بڕیاری خۆیان بۆ وەرنەگرتنی نەوتی سپی بە نرخی 103 هەزار 500 دینار".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەک قایمقامییەتی پێنجوێن نووسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگای سلێمانی کردووە بۆ ئەوەی بە نرخێکی گونجاو نەوت دابەشبکرێت، چونکە ئەو نرخەی دانراوە زۆرە بۆ هاوڵاتییان، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی نووسراوەکەمان نەدراوەتەوە".
لە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2022وە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان کردووە.
س،ر

بیروڕا