کوردستانی

کوڕێک ئۆتۆمبێلەکەی باوکی دەسوتێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوڕێک ئۆتۆمبێلەکەی باوکی دەسوتێنێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە قەزای کفری ئۆتۆمبێلی باوکی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیان سوتاندووە بەهۆی هەبوونی کێشە لە نێوانیان.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە "دوای ئەوەی درەنگانێکی شەوی پێنجشەممە رێکەوتی 21ی تشرینی یەکەمی 2022 لە گەڕەکی هەواری نوێ لە قەزای کفری ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لە جۆری کیا ریۆ لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان سوتێنرا، دوای ئامادەبونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە بنکەی پۆلیس قەزای کفری و تۆمارکردنی سکاڵا دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون پۆلیس کوڕی شۆفێرەکەی دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا کە ناکۆکی لەگەڵ باوکیدا هەبووە و درەنگانێکی شەو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سوتاندووە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 477 تۆمەتبار بەندکراوە و بەهۆی ئەوەی کێشەکە خێزانییە دۆسیەکەیان رەوانەی توندو تیژی خێزانی کراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan