کوردستانی

میتی تورکیا فەرماندەیەکی باڵای پەکەکەی شەهیدکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


میتی تورکیا فەرماندەیەکی باڵای پەکەکەی شەهیدکرد
مەودا میدیا-

دەزگای هەواڵگیری نیشتمانیی تورکیا ناسراو بە (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سوریا بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەناوی "ئەیوب یاقوت" شەهیدکرد.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئەیوب یاقوت نازناوی "ئامەد دۆرشین" بووە و لە ساڵی 2010دا چووەتە ناو پەکەکەوە لە ساڵی 2013 بووەتە گەریلا لە سوریا و تورکیا و چەندین چالاکی ئەنجام داوە.

لە ساڵی 2020ەوە وەک بەرپرسی بەناو کەتیبەی چاڤڕەش لە سوریا ماوەتەوە، چەندین چالاکی دژی هێزەکانی تورکیا ئەنجام داوە، هەر بەم هۆیەشەوە ئەیوب یاقوت لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)ەوە چاودێری کراوە و دواجار لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی شەدادی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدکرا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan