کوردستانی
چەند لیستێكی دیكە بۆ بەردەوامی وەرگرتنی مووچەكانیان رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لیستێكی دیكەی زیندانیكراو و گیراونی سیاسی بۆ بەردەوامی وەرگرتنی مینحە (مووچەی)ی بەردەوام رادەگەیەنێت.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاندووە "ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە 1694 لەرێكەوتی 24-10-2022 تایبەت بە خەرجكردنی مينحەی 578 زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی كە هیچ مووچەی دیكەیان نییە، بەپێی یاسای چاكسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاككردنەوە لە دۆسییەكانیان كراوە".
ئەوەش راگەیەنراوە "ئەونەی ناویان هاتووەتەوە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن، بەڕەچاوكردنی جێبەجێكردنی رێكارەكانی بایۆمەتری و تەواوكردنی بەڵێننامەكانییان و ئەو زیندانییە سیاسییانەی كۆچی دواییانكردوە ، وارسەكانیان رێكارەكان تەواو بكەن و ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیە لەماوەی یەك مانگدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمینحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن و مووچەكەی تریان هەڵدەبژێرن و جگە لەوەش پەیڕەوی ژمارە 8ی ساڵی 2020 رەچاو دەكرێت بۆ خەرجكردنی مینحە و شایستە بوونیان".

ك. م
بیروڕا