کوردستانی
بەدواداچوون بۆ گرانی نرخی نەوتی سپی دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمی دابەشكردنی نەوت و گرانی نرخەكەی دەكات و بەنوسراوی رەسمیش داوای بەدواداچوونی نرخەكەی دەكات.
لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی كوردستان، رۆژی 24ی تشرینی یەكەمی 2022 كۆبوونەوەو لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان و گرانیی نرخەكەی كراو لیژنەكە نوسراوی رەسمی ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كرد بەمەبەستی بەدواداچوونی گرانی دابەشكردنی نرخی نەوتی سپی".
هەر لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر سیستەمی پریپەیدی كارەبای نیشتمانی كرا و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا سەردانی وەزارەتی كارەبا بكەن بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی سیستەمی پریپەیدی كارەبا.
ك.م

بیروڕا