کوردستانی

هەڵمەتی کۆکردنەوەی قەرزی کارەبا بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتی کۆکردنەوەی قەرزی کارەبا بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڵمەتی کۆکردنەوی قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بەردەوامی دەبێت، ئاماژەی بەوەکرد کڕین و بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی سوتەمەنی و گواستنەوە و دابەشکردن و چاکسازی و ئیدارەدانی سیستم تێچوونێکی زۆری دەوێت و حکومەت پاڵپشتی نرخیش دەکات.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڵمەتی کۆکردنەوی قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبای سەروو 2 ملیۆن دینار بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەکرد "کڕین و بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی سوتەمەنی و گواستنەوە و دابەشکردن و چاکسازی و ئیدارەدانی سیستم تێچوونێکی زۆری دەوێت و حکومەت پاڵپشتی نرخیش دەکات، بەڵام بە بێ پێدانی نرخەکەی ناتوانرێت بە دادپەروەری بگەیەنرێتە هاوڵاتییان و پەرەپێدانی تێدا بکرێت".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "بەشێوەی تەکنیکی  وەکو هەنگاوێکی ئەزموونی قۆناغ بە قۆناغ سیستمی  پریپەید جێبەجێدەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan