کوردستانی
لیستی ئەو خواردنانە بڵاوکرایەوە کە لە قوتابخانەکان فرۆشتنیان رێگەپێدراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ته‌ندروستیی سلێمانی لیستی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی رێگه‌پێدراون له فرۆشگەی خوێندنگه‌كان بفرۆشرێت دیاریكردووه و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی لیژنه هاوبه‌شه‌كان خاوه‌ن شوێنه‌كه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
له نووسراوێكدا كه له‌لایه‌ن هۆبه‌ی چاودێری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانییه‌وه ئاراسته‌ی قایمقامییه‌تی سلێمانی كراوه هاتووه، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی قو‌تابیان و خوێندكاران لیستی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه رێگه‌پێدراوانه‌تان بۆ ده‌نێرین كه پێویسته له فرۆشگەی خوێندنگاكاندا بفرۆشرێت.
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستیی سلێمانی، هه‌موو جۆره‌كانی میوه رێگه‌پێدراوه له فرۆشگەی خوێندنگاكاندا هه‌بێت، به‌ڵام به‌جوانی بشۆردرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ مێوژ و گوێز و فستق و عه‌لی بابا (بێ توێكڵ) هه‌روه‌ها هێلكه و په‌تاته و مریشكی كوڵا و خوارده‌مه‌نیه پێچراوه‌كان وه‌ك بسكیت و كێك رێگه پێدراوه به خوێندكاران بفرۆشرێت.
لای خۆشیه‌وه، رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "قایمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه به هاوكاری ئیداره‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن فرۆشتگای خوێندنگه‌كان پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی سلێمانی بكرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاریی یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
س،ر

بیروڕا