کوردستانی

لە 24 کاتژمێردا 41 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە 24 کاتژمێردا 41 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 40 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی تیادا تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2022 نەخۆشخانەکە لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 41 حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە، هەروەها 950 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی سەردانیان کراوە".

ئاماژە بەوەکراوە "لە 24 کاتژمێردا چوار هەزار و 300 شیکاری شیکاری تاقیگەیی جیاواز بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدراوە، 138 نەخۆش چارەسەری کیمیایییان وەرگرتووە، 192 نەخۆش پشکنینی تیشکی و سۆنەریان بۆ کراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "110 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن داخڵکراون، هاوکات 260 نەخۆش لە بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانە داخڵکراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan