کوردستانی
خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان داوای چارەسەری كێشەكانیان دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كورتە باڵاكان بەهۆی بەردەوامی كێشەكانیان نیگەرانن و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای رێكخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش دەڵێت "بەڵێنی بەدەنگەوە هاتن و جێبەجێكردنی ژمارەیەك داواكاریمان دراوە".
عومەر جەبار ساڵح، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای رێكخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بۆ مەودا میدیا وتی "خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كورتە باڵاكان لە هەرێمی كوردستان دووچاری چەندین كێشە بوونەتەوە بەهۆی ئەوەی دەرفەتی پێویستیان بۆ خوێندن بۆ نەرەخساوە و هەروەها لە دروستكردنی بیناو باڵەخانەكان رەچاوی دۆخی ئێمە نەكراوەو جگە لەوەش كەمی مووچەكانمان و هاوكاری نەكردن وەكو پێویست".
باسی لەوەشكرد "ماوەی چەند رۆژێكە سەردانی هەولێرمان كردووە و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری كارو كاروباری وەزیری دارایی و چەندین كەسایەتی دیكە گفتوگۆمان كردووە و بەڵێنی بەدەنگەوە هاتنیان داوە بۆ چارەسەری هەندێك لەكێشەكان و سەرۆكی پەرلەمانیش بەڵێنیدا رێكخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بانگهێشت بكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كەرتی پەروەردەو خوێندن".
وتیشی "وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەڵێنی بەدواداچوونی بڕینی مووچەی 13 هەزار كەمئەندام و بڕینەوەی مووچەی بۆ 9 هەزار كەمئەندامداوە و وەزیری داراییش ئامادەیی دەربڕیووە بۆ دابینكردنی بەشێك سوتەمەنی (نەوتی سپی) بۆ ئەنجومەنی باڵای رێكخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان".
ك. م

بیروڕا