کوردستانی
داواكارییەك لەبارەی تونێلی دەربەندیخان دەدرێتە قایمقامی قەزاكە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی دەربەندیخان لەبارەی كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ پێشنیارو داواكارییەك ئاراستەی قائمقامییەتی قەزاكە دەكات داوادەكات "رێگای ناوتاق قیرتاو بكرێت و لەكاتی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان رێگە نەدرێت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو رێگایەوە هاتوچۆ بكات كە هۆكاری زۆرینەی رووداوەكانن لە تونێلەكە".
بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاندووە "پێشنیارمان كردوە و بەنوسراویش ئاراستەی قائمقامی قەزای دەربەندیخان كراوە كە هەوڵبدرێت بۆ قیرتاوكردنی رێگای ناوتاق تاوەكو لە دوای نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بە بەردەوامی رێگری لە ئوتومبێلی بارهەڵگر بكرێت بچێتە ناو تونێلەكە و بەردەوام رێگەی ناوتاق بەكاربهێنرێت ئەمەش باشترین رێگایە بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكان كە ئاماری ئەمسال لەكۆی گشتی 58 رووداو 44یان ئوتۆمبێلی بارهەلگر بووە، جگە لە لابردنی ئەو مەترسییە تونێلەكەش پارێزراو تر ئەبێت".
باس لەوەشكراوە "بە قیرتاوكردنی رێگای ناوتاق بۆ حاڵەتی گرفتەكانی هاتووش چارەسەرێكی باش دەبێ وەك جێگرەوە و هەروەها زۆر گرفتی دیكەی هاتووچۆ چارەسەر دەبێت و سەلامەتی زیاتریش بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دەستەبەر دەبێت".
لە كۆتاییدا بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان داواشدەكات "ئەو پێشنیارە بەهەند وەربگیرێت چونكە، دەكرێت چارەسەرێكی كاتیش بێت تا تەواوبوونی رێگای دووسایدی سەرەكی دەربەندیخان – زەڕایەن".
ك.م

بیروڕا