کوردستانی
نرخی ئارد بە چەندە و کەی هەشت نان دەکرێتەوە بە هەزار دینار؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا هەر بە بەرزی ماوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو نرخی ئارد دانەبەزێت ناتوانین هەشت نان بکەین بە هەزار دینار.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا هەر بە بەرزی ماوەتەوە فەردەیەک ئاردی تورکی بە 45 هەزار دینارە و ئاردی رووسی بە 42 هەزارە و ئاردی بایەعیش بە 30 هەزار دینارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هیوادارین نرخی ئارد دابەزێت بۆ ئەوەی بتوانین هەشت نان بکەینەوە بە هەزار دینار، چونکە ئەگەر ئارد دانەبەزێت ناتوانین ئەو کارە بکەین".
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی وتی "شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا و دانانەوەی گومرگ لەسەر مادە خۆراکییەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ئاردن".
س،ر

بیروڕا