کوردستانی

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەبێ یەکێتی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەبێ یەکێتی دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت بەبێ ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2022 سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرەكانی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن.

سەرچاوەكە لەبارەی هۆكارەكەی ئاماژەی بەوەکرد "نیگەرانین لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و نیگەرانییەكانی خۆمان پێداون هەتا نیگەرانییەكان نەڕەوێندرێنەوە بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران ناكەین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan