کوردستانی

ئاوات محەمەد: ریکلامکردن بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی رێگەپێنەدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوات محەمەد: ریکلامکردن بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی رێگەپێنەدراوە
مەودا میدیا-

قایمقامی سلێمانی جەختدەکاتەوە هەر کەس و شوێنێک جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێردمنداڵ بفرۆشێت یان ریکلامی بۆ بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی تووند دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2022 لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکان ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند "لیژنە هاوبەشەکان گیروگرفت بۆ کار و بازرگانی هیچ دوکاندار و بازرگانێک دروستناکات، بەڵام پێویستە ئەوانیش لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان چالاکییە بازرگانییەکان ئەنجام بدەن".

وتی "بەشێک لە دوکاندار و خاوەن مارکێتەکان بەبێ رەچاوکردنی تەمەن و تێپەڕاندنی (مێردمنداڵی)، جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە تەمەن خوار (18) ساڵ دەفرۆشن، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە".

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵا، قایمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی راسپارد بەدواداچوونەکانیان زیاتر بکەن و بە هەمو شێوەیەک رێگری لە ریکلامکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بکەن، هەر دوکان و مارکێتێکیش بە مێردمنداڵی بفرۆشێت رووبەڕووی رێکارە یاساییە تووندەکانی بکەنەوە.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند "بەڵێننامەی یاساییان بە چەند کەسێک لەو چالاکوانانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلامیان بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی کردوەە پڕکردووەتەوە کە جارێکی دیکە دووبارەی نەکەنەوە، بەپێچەوانەوە لەرێگەی داواکاری گشتییەوە رووبەڕووی رێکارە یاساییە تووندەکانیان دەکەنەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan