کوردستانی

مووچەی ئەم فەرمانبەرانە زیادکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی ئەم فەرمانبەرانە زیادکرا
مەودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندیی دەدات لەسەر زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆ  مووچه‌ی به‌شێكی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم.

به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان کە لە چەند رۆژی رابردوودا دەرچووە و بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان نێردراوە تیادا هاتووە "رەزامەندیی درا بۆ زیادکردنی مووچەی شۆفێرانی کێڵگەمینەکان، لە دەزگای گشتی مین بە بڕی لە 425 هەزار دینارەوە بۆ 525 هەزار دینار".

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین رایگەیاند "دوای هەوڵێکی زۆر بڕی  100 هەزار دینار بۆ شۆفێرانی کێڵگە مینەکان زیادکراوە هەرچەند ئەو بڕە  لە ئاست  دڵخوازیی سەرۆکایەتیی دەزگای مین نییە، بەڵام  بەهۆی قەیرانی دارایی ئێستا تواندراوە ئەو بڕە زیادبکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan