کوردستانی
كاتژمێرەكانی كاركردن و جەژن و پشووەكان بۆ كرێكاران دیاری دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك لەبارەی پرۆژە یاسای كاركراو باس لەوەدەكرێت لە پرۆژە یاساكەدا ئاماژە بە كاتژمێرەكانی كاركردن و جەژن و پشووە رەسمییەكان و مۆڵەتەكانیش كراوە.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە 26-10-2022 سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ كرد، كە مەبەست لە كۆبوونەوەكە بۆ ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەكەیە سەبارەت بە پڕۆژە یاسای كار، كە 259 ماددە لەخۆ دەگرێت و لە كاتی ئامادەكردنی راپۆرتەكە، بنەما و مافە بنەڕەتییەكان و بەكارخستن و راهێنانی پیشەیی و رێكخستنی كاری كرێكارانی بیانی و گرێبەستی كاری كەسی و ماف و پابەندییەكانی كرێكاران و خاوەنكاران تاووتوێكرا.
باس لەوەشكراوە "لە پرۆژە یاسا نوێیەكەی كار ئاماژە بە دیاریكردنی كرێ و كاتژمێرەكانی كاركردن و جەژن و پشووە فەرمییەكان و مۆڵەتەكانیان كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە پاراستنی ئافرەتان و نەوجەوانان و كرێكارانی كانەبەرد و كانگە و پیشەسازیی كیمیایی و كانزایی لەگەڵ نەوت كراوە".
ك. م

بیروڕا