کوردستانی
وەزارەتێك لەبارەی پێدانی مووچە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە بارەی دیاریكردنی مووچەی زیندانی سیاسی بۆ وەزیری دارایی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ئەوەش دەڵێت "ئەوانەی مووچەیان هەیە ناتوانن موچەی دیكە وەربگرن".
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "لە پاش دەرچوونی یاسای چاكسازی ژمارە 2ی ساڵی (2020) پێویستە ناوی سەرجەم زیندانیانی سیاسی وردبینی و پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و بە فلتەری لیژنەكانی چاكسازیدا تێپەڕببن و پشتڕاست بكرێنەوە، هەر بەپێی یاساكە هەر زیندانییەكی سیاسی لەپاش 10ساڵ بۆی هەیە یەك مووچە یان (مینحە) وەربگرن، واتا ئەگەر مووچەیەكی تری هەبێ ناتوانێت ئەو مینحەیەی زیندانی سیاسی وەربگرێت، لە پاش وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و پشتڕاستكردنەوەیان تەنها بۆ ئەوانە خەرج دەكرێت كە هیچ مووچە و منحەی تریان نییە".
لەبارەی دیاریكردنی مووچە بۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كە ئێستا باس دەكرێت، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وتویەتی "ئاوات شێخ جەناب یەكێك بووە لە پێشمەرگە قارەمان و تێكۆشەرەكان كە ماوەیەكی تەمەنی لە زیندانەكانی بەعسدا بەسەر بردووە، ئەو هەواڵە چەواشەكارانەیەش كە بڵاوكراوەتەوە لەوبارەیەوە دوورە لە راسیتیەوە و بەڕیزیان هیچ مووچەیەكی زیندانی سیاسی وەرناگرێت و ئەولیستی 578 ناوەش كە وەزارەتمان بڵاویكردۆتەوە تەنها بۆ پشت راستكردنەوەو راست و درووستی زیندانی بوونیانە".
ك. م

بیروڕا