کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی دامەزراندنی تاوتوێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجومەنی راژەی گشتی راسپێردرا بۆ تاووتوێكردنی بابەتی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و كارمەندانی گرێبەست لە دامەزراوەكانی هەرێم.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2022 كۆبوەوە و لە كۆبوونەوەكە دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوەیەكی بەرفراوان "دیدگا و ستراتیجی ئەنجومەنی راژەی گشتیی پەسەند كرا، هەر لەم روانگەیەشەوە ، ئەنجومەنی راژەی گشتی راسپێردرا، بە تاووتوێكردنی بابەتی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و كارمەندانی گرێبەست لە دامەزراوەكانی هەرێم، لەبەر رۆشنایی دیدگا و ستراتیجی پەسەندكراوی ئەنجومەنی راژەی گشتیی".
دواتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە پێناو رێگەگرتن لە بەهەدەردانی موڵكی گشتیی، پێشنیارێكی وەزارەتەكەی خستەڕوو، سەبارەت بە هەمواركردنی شێوازی بەكرێدانی ناوچە پیشەسازییەكان، كە موڵكی گشتین. بە مەرجێك رەچاوی ئاسانكاریی پێویست بكرێت، بۆ برەودان بە پڕۆژە و چالاكییە پیسەشازییەكان و رێگەنەدرێت بە كەسانێك كە خاوەنی هیچ پیشە و چالاكیەكی پیشەسازیی نین، بە شێوەیەكی ناڕەوا، سوود لە زەوی پڕۆژەكان وەربگرن و زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنن.
لەلایەكی دیكەوە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، راپۆرتێكی تایبەت بە رەوشی پێكهاتەی نەتەوەیی توركمان و كلدانی سریانی ئاشووری و ئەرمەن خوێندنەوەو و پێشنیاریان بۆ جێگیركردنی رۆژێك وەك بۆنەیەكی رەسمی لە رۆژمێری هەرێمی كوردستان بەناوی (رۆژی بەیەكەوەژیان) پشتبەست بە یاسای یاسای مافی پێكهاتەكان ژمارە 5ی ساڵی 2015 پێشكەشكرد و ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی راسپارد، بۆ بەدواداچوونی پێشنیارەكانی هاتوو لە راپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، لە پێناو برەودان بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە كوردستان.
لە بڕگەی چوارەمی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی راپۆرتێكی دەربارەی كێشەكانی تایبەت بە بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و كۆگاكان و گواستنەوەی ئەو بەشەخۆراكە و هەماهەنگیكردن لە گەڵ وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی فیدراڵی بۆ مسۆگەركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە تەرخانكراوەكانی بودجەی عیراق بۆ دابینكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان پێشكەش كرد، بە ئامانجی چارەسەكردنی ئاستەنگ و كێشەكانی تایبەت بەم بابەتە و چارەسەركردنی دواكەوتنی گەیشتنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییانی هەرێم و بۆ ئەوەش ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەكانی (بازرگانیی و پیشەسازیی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پلاندانان و دارایی و ئابووری) راسپارد كار بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایشیی خۆراك لە هەرێم و لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی هاوبەشدا، پێشنیارەكانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بكەن.
ك. م

بیروڕا