کوردستانی
لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووەو جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانیش دەڵێت "هەڵوێستمان دەبێت و گردبوونەوە ئەنجامدەدەین".
عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەكانمان بۆ پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستپێكردنەوەی بەرزە مووچە بەردەوامی هەیە و لە ماوەی رابردوو لەگەڵ حكومەت و وەزارەتی دارایی گفتوگۆمان كردووە و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێمان راگەیەندراوە دەبێت لەكاتی ئامادەبوونی پرۆژە یاسای بودجە ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە".
باسی لەوەشكرد "بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ بەڵێنێكی رەسمی لەوبارەیەوە نەدراوە لە داهاتوو هەنگاوی دیكە دەگرینە بەر لە گردبوونەوەو ئاگادار كردنەوەی رێكخراوە جیهانییەكان چونكە ئەمە مافێكی شایستەی مامۆستایانەو چەندین ساڵە بەدەر لە یاسا لێیان بڕدراوە".
ك. م

بیروڕا