کوردستانی

روونكردنەوەی سەرۆكی پەرلەمان لەبارەی دۆخی تەندرستی د.كازم فاروق

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەی سەرۆكی پەرلەمان لەبارەی دۆخی تەندرستی د.كازم فاروق
مەودا میدیا-

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "لەگەڵ برایەكی د.كازم فاروق قسەم كردووەو دۆخی تەندروستی جێگیر نییەو لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردەو لە دوای دەستلەكار كێشانەوەشی مووچەی بۆخراوەتە سەر هەژمارەكەی بەڵام هیچ بڕە پارەیەكیان رانەكێشاوە لە هەژماری تایبەتی".

نوسینگەی د.رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26- تشرینی یەكەمی 2022 لە پەیوەندییەكەی تەلەفونیدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ د.زاهیر فاروق برای د.كازم فاروق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان قسەی كردوەو رایگەیاندووە كە دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردایە".

لەبارەی مووچەو شایستە داراییەكانی نوسینگەی د.رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاندووە "د.كازم فاروق هێشتا ئەندامی پەرلەمانەو بەپێی یاسا بەركارەكان شایستەی مووچەیە و بەپێی مادەی 130 پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت لە خەرجی نەخۆشییەكەشیدا هاوكاری بكرێت لەو روانگەیەوە وەكو مافێكی یاسایی بەردەوامی مووچەكەی لە ئەستۆی سەرۆكی پەرلەمانە و مانگانە مووچەكەی دەچێتە سەر هەژماری تایبەتی بەڵام لەلایەن خێزانەكەیەوە پێمان راگەیەندراوە لەدوای پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەی نەخۆی و نەخێزانی هیچ بڕە پارەیەكیان لە هەژمارەكەی رانەكێشاوە".


ك. م 
Qaiwan
Qaiwan