کوردستانی
تەرمی کچێکی تەمەن 17 ساڵ دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 17 ساڵ له نزیك گوندی ئامیان له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش - موسڵ دۆزرایەوە، نازانرێت کوژراوە یان خۆی کوشتووە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش رایگەیاند "به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2022 تیمه‌كانمان ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان له نزیك گوندی ئامیان له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش - موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆكیان كردووە".
پۆلیس دەڵیت " كچه‌كه خه‌ڵكی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه و گولـلـه‌یه‌ك به‌رسه‌ری كه‌وتووه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت خۆی كوشتووه یان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژراوه، چونكه (ده‌مانچه‌یه‌ك) له نزیك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه".
س.ر

بیروڕا