کوردستانی

هەلی دامەزراندن راگەیەندرا و فۆڕم دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی دامەزراندن راگەیەندرا و فۆڕم دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ڕاپەرین ئاشكرای كرد، فۆرم بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكیان دابەشدەكەن.

لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی راپەرین بڵاویكردەوە "بە مەبەستی دامەزراندن لە (ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو / راپەرین ) (72) كاتژمێری، 10 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادمەزرێنن كە تەنھا بۆ دانیشتووانی ناو شاری ڕانیەیە، كاركردنی فەرمانبەران بە شێوەی 24 كاتژمێری دەبێت، واتا ئێشکگیری تێدایە".

ئاماژە بەوەش كراوە بوارەکانی دامەزراندی فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بریتین لە:
1- كارگێڕی، یەک کەس - بەکالۆرێۆس - مێ - تەمەن، 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
2- یاسایی، یەک کەس - بەکالۆرێۆس - مێ – تەمەن، 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
3- توێژەری کۆمەڵایەتی، دوو کەس - بەکالۆرێۆس - مێ – تەمەن، 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
4- چاودێر، چوار کەس – ئامادەیی - مێ – تەمەن 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
5- کارگوزار، یەک کەس – ئامادەیی- مێ – تەمەن 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ .
6- شۆفێر، یەک کەس – ئامادەیی - نێر – تەمەن 35 ساڵ بۆ 45 ساڵ .
لەبارەی مەرجەکانی وەرگرتنی فۆرمی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست هاتووە :
1- داواكار دەبێ خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی فۆرم.
2- كارتی نشتیمانی یا نفووسی لەگەڵ خۆی بھێنێت (ڕەسەن + کۆپی).
3- بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون لەگەڵ خۆی بھێنێت (كارتی زانیاری، یان پشتگیریی موختار).
4- سەبارەت بە بواری شۆفێری دەبێت داواكار مۆڵەتی شۆفێری لەگەل خۆی بھێنێت (ڕەسەن + کۆپی).

بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن ئەو مەرجانە هەیە:

1- دەبێت گشت زانیارییەکانی فۆرمەکە ڕاست و دروست بن و هەر زانیارییەکی ھەڵە، یاخود نادروست كاری لەسەر ناکرێت و پشتگوێ دەخرێت.

2- دەبێت بڕوانامەی رەسەن، یان پەسەندکراو، یاخود پشتگیریی زانکۆ و ئامادەیی هاوپێچ بکرێت لەگەڵ فۆرمەکە .
3- ھاوپێچكردنی گشت بەڵگەنامە كەسییەکان لەگەڵ فۆرمی دامەزراندن (كارتی نشتیمانی، یان نفووس و ڕەگەزنامەی + پسوڵەی خۆراک + گرێبەستی هاوسەرگیری ئەگەر هات و هاوسەرگیریی كردبێت + ژمارەی منداڵ + نفووسی منداڵ).

4- نابێت ھیچ سڕینەوەیەک بەقەڵەم یا بە لاکی سپی هەبێت لە كاتی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن.

5- لە ماوەی حەوت ڕۆژدا لە ڕۆژی وەرگرتنی فۆرم، فۆرمەکە پڕ بکرێتەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتیی ڕاپەرین بکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ڕاپەرین، ئاشكرایشی كردووە "دابەشکردنی فۆرم لە رۆژی 31/10/2022 دەبێت لە کاتژمێر (8:30) بەیانی دەستپێدەکات تا فۆڕمەکان تەواودەبن لیژنەکە دادەنیشێ لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی راپەرین.

ئەوەش هاتووە: "فۆرم بە شێوەی دەستی دابەش دەکرێت بۆ ھەر پسپۆڕییەک 30 فۆرم ئامادەکراوە، فۆڕمەکان سنووردارن، واتا بۆ ھەر10 کەسەکە 300 فۆرم ئامادەکراوە، هەركەس مەرجەکانی نییە تکایە فۆرم وەرنەگرێت، چونکە کاری لەسەر ناکرێ و پشتگوێ دەخرێت و مافی کەسێکی تر مەخۆ پرۆسەکە تەواو شەفاف و داپەروەرە و خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرانبەر بە خوا و بە یاسا و بە خەڵک دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، تەواوی وردەکاری و خاڵبەندییەکە بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە بۆ ئەوەی ھەموو داواکارەکان خۆیان ھەڵسەنگاندن بۆ فۆرمەکانی خۆیان بکەن، دڵنیا بن کە غەدر لە کەس نەکراوە، ھەر بەرێزێکیش ھەر سەرنج و تێبینییەکی ھەبوو لەسەر تەواوی پرۆسەکە بە رێزەوە لێی وەردەگرین و کاری لەسەر دەکەین.''

س،ر
Qaiwan
Qaiwan