کوردستانی

دەست بەسەر پارەی ساختەدا گیرا و دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەسەر پارەی ساختەدا گیرا و دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لە کەرکوکەوە هاتوونەرە ئیدارەی راپەڕین بڕی 39 ملیۆن دینار پارەی ساختەیان پێبووە.

بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند "لە رۆژی 26ی تشرینی یەکەمی 2022 هێزەكانیان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی رانیە، لە بازگەیەكی كاتی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە كە لە شاری كەركووكەوە هاتبوونە رانیە و بڕی 39 ملیۆن دیناری عیراقی ساختەیان پێبووە لە جۆری 10 هەزاری و 25 هەزاری ویستوویانە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بڵاوی بكەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکراوە "پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان كراوەتەوە بە پێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan