کوردستانی

دوو پەرلەمانتار لە زاری د.كازم فارووق هۆكاری نەخۆشییەكەیان دۆكیۆمێنت كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو پەرلەمانتار لە زاری د.كازم فارووق هۆكاری نەخۆشییەكەیان دۆكیۆمێنت كردووە
مەودا میدیا-

دوو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن "ئـێمە لە یەكەم رۆژی نەخۆشكەوتنی دكتۆر كازم فاروق تا ئـێستا لەسەر خەت بووین لە زاری خۆیەوە بەشێك لە گومانەكانمان دۆكیۆمێنت كردووەو زانیاری وردمان لایە لەسەر هۆكاری نەخۆشییەكەی".

روپاك ئەحمەد و بەدرییە ئیسماعیل، دوو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایانگەیاندووە "ئـێمە لە یەكەم رۆژی نەخۆشیەكەی دكتۆر كازم ئـاگاداری ھەندێك نهێنین و پەرلەمانی كوردستانمان ئـاگادار كردەوە لەوەی كە دكتۆر كازم فاروق بە بابەتێكی گوماناوی نەخۆش كەوتووە و خواردن و خواردنەوەی لە دەستداوە، ‎لە ماوەی رابردووش چەندین جار پەیوندیمان بە دایكی دكتۆر كازم كردوە و لە نزیكەوە ھەواڵی كوڕەكەیمان پرسیوە، كۆتا جار كە پەیوەندیمان بە دایكی كرد پێ راگەیاندین كە تەندروستی كوڕەكەی بەرەو و خراپی دەچێت و ماوەی سێ مانگە لە ژێر ھەناسەی دەستكرد دایە".

باسیان لەوەشكردووە "‎ئـێمە بەشێك لە گومانەكانمان دۆكیۆمێنت كردوەو لە زاری خودی دكتۆر كازم فاروق ھەندێك زانیاری وردمان لایە لەسەر ھۆكاری نەخۆشیەكەی، بەڵام بەھۆكاری ئـەوەی ئـێستا دكتۆر لە نێوان ژیان و مەرگدایە ھیچ ناڵێین".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan