کوردستانی

لەبارەی كارپێكردنی مۆڵەتی نوێی شۆفێری لە سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی كارپێكردنی مۆڵەتی نوێی شۆفێری لە سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

لەدوای گۆڕانكاری لە مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەتە نوێییەكە نەدراوەتە هاوڵاتییان و بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت "ئەگەر كێشەی نوێ دروست نەبێت لە رۆژی سێ شەممە گۆڕانكارییەكە جێبەجێ دەكرێت و مۆڵەتە نوێییەكە دەدرێتە هاوڵاتییان".

شیلان عوسمان، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ مەودا میدیا وتی "مۆڵەتی شۆفێری ئەلیكترۆنی لە سلێمانی لە ژێر تاقیكردنەوەیە و لە ئێستادا چەند مۆڵەتێك وەكو قۆناغی یەكەم كاری بۆ كراوە".

باسی لەوەشكرد، "ئەگەر كێشەی نوێمان بۆ دروست نەبێت لە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو مۆڵەتە نوێیەكە دەدرێتە هاوڵاتییان".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan