کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەسوکاری شەهیدان و و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت کە تیادا هاتووە "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە 177 لە 12/10/2022، بڕیاردرا بە بەدەرکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە بڕگەی 2ی رێنوێنی ژمارە 15ی ساڵی 2021 کە پاڵپشتە بە ماددەی 14 لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە 2ی ساڵی 2020".

هەر لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو لە رێکەوتنی دەرچوونی نووسراوەکەوە کار بەو بڕیارە دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە