کوردستانی

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر ژمارەیەک مووچەخۆر دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر ژمارەیەک مووچەخۆر دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد 260 پارچە زەوییان بەسەر زیندانیانی سیاسیدا لە قەزای چەمچەماڵ دابەشکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی 1ی کانونی یەکەمی 2022 لە قەزای چەمچەماڵ 260 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا، ئەمەش دوای دەرچوونی فەرمانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە رێکەوتی 23ی تشرینی دووەمی 2021 کە هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بۆ ئامادەکاری و وردبینی کردن لە ناوی کەسەکان راسپاردبوو بۆ پێدانی ئەو زەوییانە".

ئاماژە بەوەکراوە "لە فەرمانەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە کە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (38) لە رۆژی 11/ 2/ 2017 و لە ژێر رۆشنایی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە 9ی ساڵی 2007 و یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکرا و  گیراوانی سیاسی کوردستان ژمارە 11ی ساڵی 2011 بڕیاردرا بە جێبەجێ کردنی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (867،86،869) لە رێکەوتی 21/2/2018 تایبەت بە تەرخانکردنی زەوی بۆ 11 هەزار و 141 هاوڵاتی لە میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆساید و زیاندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان".

وەزارەتی کاروباری شەهیدان باسی لەوەشکردووە "فەرمانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو کارە دوای وردبینیکردن لە تەواوی ناوەکان و دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی تەرخانکردنی زەوی تیایاندا، ئەوەش لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕە کە نوێنەری هەریەک لە وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون و شارەوانی و گەشتوگوزار تێدا بێت".

ئەويش هاتووە "هەر بەپێی فەرمانەکەی سەرۆک وەزیران، پێویستە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کاری پێویست ئەنجام بدات بە وردبینی کردنی لیستی ناوەکانی مامەڵەکانی تەرخانکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان (کەلار و کفری) لەگەڵ دابینکردنی زەوی پێویست بۆ مەبەستی جێبەجێ کردنی فەرمانەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن