کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت بەردەوامن لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە، ئاماژە بەوەشکراوە كۆگاكان پڕبوون لە خۆراك و ساڵی داهاتوو بەشەخۆراك زیاد دەكات.

ئەسیر داود سلیمان، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند "كارمەندانی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە سەرجەم پارێزگاكان بەردەوامن لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی دەیەم، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە، كە خۆی لە 6 مادەی سەرەكی (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان) دەبینێتەوە".

هەروەها شەوکەت محەمەد،  بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی رایگەیاندووە "لە بەغداوە بەردەوام بەشەخۆراك دەگاتە دەستمان و ‏هێندە زۆرە شوێنمان نییە بۆ هەڵگرتنی، بۆیە راستەوخۆ دابەشیدەكەین، لە سنووری ‏سلێمانی مانگانە 37 هەزار تۆن خۆراك و ئارد دابەشدەكرێت و 12كۆگەی هەڵگرتنی خۆراكمان هەن و هەموویان پڕبوون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی