کوردستانی

بە پارەی ساختەوە لە هەولێر کەسێک دەستگیر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بە پارەی ساختەوە لە هەولێر کەسێک دەستگیر کرا
 مەودا میدیا-
 

لەهەولێر کەسێک بەدراویی ساختەوە لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە دەستگیرکرا، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە کەسێک لەناو بازاڕی هەولێردەستگیربکەن کە بەنیاز بووە پارەی ساختە ساخ بکاتەوە.
 

لەهەولێر کەسێک بەدراویی ساختەوە لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە دەستگیرکرا، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە کەسێک لەناو بازاڕی هەولێردەستگیربکەن کە بەنیاز بووە پارەی ساختە بەبڕی نۆ هەزار و 800 دۆلاری ئەمریکی و ملیۆنێک و 850 هەزار دیناری عیراقی ساخبکاتەوە.

 راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە بە رەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی سوریایە، وەک خۆی وتویەتی، لە تاقیگەی ددان لە ناسریە کاری کردووە، لە ئێستادا بەپێی مادەی 285 لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کراوە و دەدرێتە دادگا.

هۆگر عەزیز داوا لەهاوڵاتییان دەکات، پێویستە ئاگاداری پارەی ساختە بن کە زۆر نزیکە لە پارەی راستی بەتایبەت جۆری 100 دۆلاری و 50 هەزار و 25 هەزار دیناریی عیراقی.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن