کوردستانی
لە سلێمانی تیرۆریستێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی تیرۆریستێک دەستگیردەکات کە بەشداربووە لەچەندین کاری تاوانکاریدا و ویستوویەتی هەڵبێت بۆ دەرەوەی وڵات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی کانونی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "پاڵپشت بە بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون هێزەکانمان بە هاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێک دەستگیردەکات کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتی".
ئاماژە بەوەکراوە "تیرۆریستی دەستگیرکراو (ع ، ق ، م) لە ساڵی (2014) پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە دەکات و بەیعەت بە تیرۆریستی کوژراو (مصعب مەحمود عبدولعەزیز) دەدات و بەشداری شەڕەکانی ناحیەی ئامرلی و سلێمانبەگی کردووە، هەروەها لە ساڵی (2015) چووەتە سنووری قەزای حەویجە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردووە و چەند جارێکیش بە سەختی برینداربووە".
ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ساڵی 2018 گواستراوەتەوە سنووری قۆری چای لەنێوان (دوزخورماتوو - کفری) وەک چەکداری شەڕکەر هێڵراوەتەوە و شەوی (18 / 19 ی 1ی 2023) هاتووەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بە مەبەستی هەڵهاتنی بۆ دەرەوەی هەرێم، بەڵام هەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچوون دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە ".
س،ر

بیروڕا