کوردستانی
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی پێشبینیەكانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بێت چاوەڕوان دەكرێت رۆژى شەممە رێکەوتى 28-1-2023 شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان بکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت، سەرەتا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەرناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمە باران و بەفر بارین".
ئاماژەی بەوەکرد "رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکەمان، بەڵام لە رۆژى دووشەممە و سێشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەهێز دەبێت بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت".
باسی لەوەشکرد "لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە، ئاستى دابارینیش مام ناوەند دەبێت و رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت".
س.ر

بیروڕا