کوردستانی

خاوه‌نی موه‌لیده‌ی سیتییه‌كان پابه‌ندده‌كرێن به‌ نرخێکی دیاریکراوەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوه‌نی موه‌لیده‌ی سیتییه‌كان پابه‌ندده‌كرێن به‌ نرخێکی دیاریکراوەوە
مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ی سیتییەکان له‌ پارێزگای سلێمانی، نرخی یه‌ك کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی کانوونی دووەم 2023 دیاریکرد کە بریتیە لە (400) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی سیتییەکان ئامادەیبوون، بەپێی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئه‌و خەرجییانه‌ی موەلیدەی سیتییەکان هه‌یانه‌، نرخی یه‌ك کیلۆواتێك كاره‌با بریتی ده‌بێت لە (400) دینار.
.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە 25/1/2023 به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردراوه‌ كه‌ سەرجەم کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی، پابەندبن بە نرخی دیاریكراوه‌وه‌ و بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگیرێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

مانگانه‌ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موه‌لیده له‌ پارێزگای سلێمانی و قه‌زا و ناحیه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ دیاریكردنی نرخی كاره‌بای مولیده‌كان به‌پێی نرخی گازوایل و خه‌رجییه‌ به‌رده‌وامه‌كان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan