کوردستانی

بەمەبەستی کارئاسانی لە بنکەی پۆلیس، پارەیان لە هاوڵاتییەک سەندووە و فێڵیان لێکردوە، بەڵام دواتر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەمەبەستی کارئاسانی لە بنکەی پۆلیس، پارەیان لە هاوڵاتییەک سەندووە و فێڵیان لێکردوە، بەڵام دواتر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

  
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەفێڵ پارەیان لەهاوڵاتییەک وەرگرتبوو، پۆلیسی سلێمانی توانی ئەو کەسانە رادەستی یاسا بکات.


دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی بە ناسنامە عەرەب لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای یاسایی تۆماردەکات کە دوو کەس بە بیانوی کارئاسانیکردن بۆی لە بنکەی پۆلیس بڕی هەزارو 500 دۆلاریان  لێوەرگرتووەو هەڕەشەیان لێکردووە کە دەبێت بڕی پێنج هەزار دۆلاری تریان بداتێ، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، توانرا لەلایەن  هێزەکانی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە بە فێڵ لە هاوڵاتیەکەیان وەرگرتبوو.

لە ئێستادا هەردوو تۆمەتباربە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی 312 لە یاسای سزادانی عیراقی  ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەلە گەڵیان بەردەوامە. 

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن