کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان؛ نەوتەکەی بەغدا شەممە دەگاتە هەرێم و بێبەرامبەر دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان؛ نەوتەکەی بەغدا شەممە دەگاتە هەرێم و بێبەرامبەر دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

 

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، حکومەتی عیراق بڕیار ناردنی کاروانێکی نەوتی سپی داوە بۆ هەرێم و بە پێی بڕیارەکە بێت رۆژی شەممە نەوتەکە دەگات.

 
لەزاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵیی عیراق بڕیاری بە ناردنی کاروانێکی 60 تەنکەری نەوتی سپی دەرکردووە کە دوو ملیۆن لیترە و بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆكان بە بێبەرامبەر بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەكرێت.

نەوتەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێم و سەبارەت بە جۆری دابەشکردنەکەی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، ڕایگەیاند: لەو بڕە نەوتە 30 تەنكەر بۆ پارێزگای هەولێر، دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دابیندەکرێت و  30 تەنكەریش بۆ پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەبێت.

نەوتی سپی لەبازاڕ بەرمیلێک لە نێوان 150 هەزار بۆ 200 هەزار دینارە و هاوڵاتییان ناچارن لە بازاڕدا بیکڕة، لەبەر ئەوەی ماڵ هەیە بۆ دوو ساڵ زیاتر دەچێت نەوتی حکومی وەرنەگرتووە.

 

ژ.م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد