کوردستانی
هونەرمەند بەکر رەشید، لەدوایین دەرکەوتنی خۆی نووسیویەتی "بەرەو دوا ساتەکانی ژیان بەدەم خەندەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەکر رەشید، ئەکتەر و دەرهێنەری بواری شانۆ و دراما، ماوەیەکە بە هۆی نەخۆشییەوە زۆر بەکەمی دەبینرێت و لەدوایین دەرکەوتنی خۆی، وێنەیەکی لە بەرلینی ئەڵمانیا بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیویەتی "بەرەو دوا ساتەکانی ژیان بەدەم خەندەوە لە بەرلین" .
هونەرمەند بەکر رەشید، ماوەیەک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە دەمایەوە، بەڵام دواتر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت. بەکر رەشید، ئەکتەر و دەرهێنەری بواری شانۆ و دراما، ماوەیەکە بە هۆی نەخۆشییەوە زۆر بەکەمی دەبینرێت و لەدوایین دەرکەوتنی خۆی، وێنەیەکی لە بەرلینی ئەڵمانیا بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیویەتی "بەرەو دوا ساتەکانی ژیان بەدەم خەندەوە لە بەرلین" .
بەکر رەشید لەساڵی 1957 لە سلێمانی لەدایکبووە و سەرەتای كاری هونەریی بە كۆمبارس دەست پێكردوە، خاوهنی چهندان بهرههمه له بواری شانۆ و دراما، ئابلۆقە یەکەم بەرهەمی شانۆیی بووە، ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی بووە، لە 1989 خەڵاتی باشترین دەرهێنەری شانۆیی لە فێستیڤاڵی شانۆیی لە عێراق بەدەستهێناوە.
ژ.م