کوردستانی
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینیەكانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بێت چاوەڕوان دەكرێت رۆژى شەممە رێکەوتى 28-1-2023 شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان بکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت، سەرەتا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەرناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمە باران و بەفر بارین".
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی کانوونی دووهەم 2023 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک لە کاتەکانی ئێوارە.
بۆ سبەینێش هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى
ژ.م
بیروڕا