کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی حەوت داواکراویان دەستگیرکرد کە سیانیان پلەی ئەمیریان لەناو داعشدا هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا توانیویانە حەوت تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە لەلایەن حکومەتی فیداڵییەوە داواکراوبوون، لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە سیان لە دەستگیرکراوەکان لەناو داعشدا پلەی ئەمیریان بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، شەویی 23 لەسەر 24 ی ئەم مانگە لەدوای رەزامەندی دادوەربە هاوکاریی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکدا توانیویانە، حەوت داواکراوی لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیربکەن.
داواکراوەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە داواکراو بوون و بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراون، کە هەموویان خەڵکی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراقن و بە مەبەستی خۆحەشاردان بەناوی کارکردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان.
ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند، لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵییان زانیویانە سێ لە دەستگیرکراوەکان لەناو داعشدا پلەی ئەمیریان بووە، دواتر هەر حەوت تاوانبارەکە راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری کران.
دەستگیرکراوان پێکهاتوون لە:
(ھ. م. ح)
(أ. م. ح)
(ج. م. ح)
(ق. س. م)
(م. ٳ. ی)
(ب. ٲ. ٲ)
(ع. ع. ٲ)
ژ.م
بیروڕا


