کوردستانی

مامۆستایەکی ئاینیی بە 17 ساڵ زیندان سزا درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایەکی ئاینیی بە 17 ساڵ زیندان سزا درا
مەودا میدیا-


سەیفوڵڵا حوسێنی، مامۆستای ئاینیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە هەمەدان، سزای 17 ساڵ بەندکردن، 74 زەربە قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری ئەردەبیل و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی لەبەریدا سزا درا.


مامۆستایەکی ئائینیی خەڵکی جوانڕۆ لەئێران 17 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەیفوڵڵا لوتفی  تۆمەتی "ئەندامبوون لە مەکتەب قورئانی کوردستان" سزای 6  ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی "چالاکی لە دژی حکومەتی ئێران" سزای 15 مانگ بەندکردن، بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات" سزای 6 ساڵ بەندکران، "بێ ڕێزی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران" سزای 2 ساڵ و شەش مانگ بەندکران، "تێکدانی ئارامی گشتی" سزای 15 مانگ بەندکردن و 74 زەربە قامچی، داماڵینی بەرگی مامۆستایی و 2 ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری ئەردەبیل سزادرا.

بڕیاری دادگا و سزا سەپێندراوەکان بەسەر سەیفوڵڵا حوسێنی، پێش نوێژی مزگەوتی خاتەمول ئەنبیا لە جوانڕۆ ڕۆژی چوارشەممە25ی ئەم مانگە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.

لەدوای نائارامیی و خۆپیشاندانەکانی ئێران، حکومەتی ئەو وڵاتە دەستی داوەتە گرتنی خەڵک و بەشێکی زۆری ئەو کەسانەش دەستگیرکراون سزا دەدرێن.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan