کوردستانی
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عیراقی بە نادەستوری ناوبرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عیراقی دایەوە و بڕیارەکەی بە بڕیارێکی نادەستوری ناوبرد و باسی لەوەشکرد پێویستە پێداچوونەوە بە پێکهاتەی ئەو دادگایەدا بکرێت.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عیراق نادەستووریە کە سەبارەت بە ناردنی پارە و شایستە داراییەکان و موچەی موچەخۆران دەریکردوە کە هیچ خزمەتێک بە ئارامی و سەقامگیری عیراق ناکات.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە پێویستە پێداچوونەوە بە پێکهاتەوی ئەندامانی ئەو دادگایەدا بکرێت و سەرلەبەریان بگۆڕێت.
عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عیراق له‌دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌یه له ساڵی رابردو دراوە کە عیراقی له قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز بکات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و له‌كاتێكیشدایه كه بەرەوپێشچوونێکی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵییدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان.
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هرێم وتیشی، پێویسته پێداچونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی مادده‌ی 92 كه به رونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵیی ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان باسلەوەش دەکات دادگای فیدراڵیی جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکان دەکات و دەڵێت، ناكرێت له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستای عیراق، دادگای باڵای فیدراڵیی به چاوی زۆرینه و كه‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عیراقدا بكات به تایبه‌ت بابه‌تی موچه‌و قوتی خه‌ڵك كه ده‌بێت دور بێت له هه‌ر گوشار‌و ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به‌ناو یاسایی.
هەروەها داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات له‌شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه و گرفته‌كان، به‌دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستوری و یاساییدا بگه‌ڕێن.
ژ.م
بیروڕا


