کوردستانی
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بریارێکی دیکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی کانونی دووەمی 2023 بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کە تیادا هاتووە "لەسەر بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران هەموو پشكنین و چارەسەرێك بۆ منداڵانی ئۆتیزم لە ناوەندە تەندروستییە حكومییەكان بێ بەرانبەرە".

وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو "ئەو بڕیارە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەمەش خزمەتێكی گرنگی حكومەت بۆ تووشبووانی ئۆتیزم و هەڵگرتنی بارگرانییە لەسەر كەسوكاریان".
س،ر
س،ر
بیروڕا