کوردستانی
دابه‌زینی به‌های دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبه‌ت بە ناجێگیری به‌های دۆلار، داوای ئامادەبوونی محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه لە دانیشتنێکی تایبەتى په‌رله‌مان.
بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای دیناری عیراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی بەم دواییانە، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی عیراق، داوایان له سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران كردووه لەدانیشتنێكی تایبەتدا، گفتوگۆبكه‌ن لەسەر بەرزی به‌های دۆلار و ئه‌و ره‌وشه ئابوورییه نه‌خوازراوه‌ی هاتووەته ئاراوه.
بانگهێشتکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەپێى بەندی دوەمی مادەی 61ی دەستوور و بەندی سێیەم و هەشتەم و دەیەمی مادەی 30ی یاسای پەرلەمان و مادەی 55ی تایبەت بە سیستمی ناوخۆیی پەرلەمانی عیراق سازده‌كرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له گونجاوترین كاتدا به‌ڕێوه‌بچێت.
س،ر

بیروڕا