کوردستانی
کاتی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوانی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکات".
سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوانی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکات، دواتر بڕیارە پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات لەسەر پرسەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دەنگدان بە گۆڕانکارییە حکومی و پەرلەمانییەکان".
لەبارەی ئەوەی کەی بڕیارە یەکێتی و پارتی کۆببنەوە سامان ئەحمەد وتی "بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو 28ی کانونی دووەمی 2023 هەردوو مەکتەبی سیاسییی یەکێتی و پارتی لە شاری سلێمانی کۆببنەوە".
وتیشی "یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ ئەو پێشنیازە یاسایانەی لەلایەن فراکسیۆنەکانی پەرلەمانەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی کراون لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن".
روونیشیکردەوە "بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن پێویستی بە رێککەوتنی لایەنەکان و سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەیە".
س،ر

بیروڕا