کوردستانی
ژمارەی حاجییان بۆ حەجی ئەمساڵ دیاریدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت عه‌ره‌بستانی سعودیه ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆ‌ته‌وه كه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ناتوانن فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ بكه‌ن، ئاماژەی بەوەکرد بڕیاره هەفتەی ئاینده وڵاتی سعودیه ژمارەی حاجییان بۆ وەرزی نوێی حەج و تێچووەکەی دیاریبكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی کانونی دووەمی 2023 کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "له دوو رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ند له گفتوگۆدابوون ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ حاجییانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئه‌مساڵی حه‌ج له هه‌رێمی كوردستان پێشینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ساڵانی رابردوو ناویان له تیروپشكدا ده‌رچووه، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری سعودیه كه رێگه‌ی نه‌دا كه‌سانی به ته‌مه‌ن سه‌فه‌ری ماڵی خودا بكه‌ن پرۆسه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووەته‌وه یان به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی په‌تای كۆرۆناوه بێبه‌ش بوون، بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و مه‌رجانه نه‌ماوه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ بكه‌ن".
کاروان ستونی وتی " هه‌فته‌ی داهاتوو عه‌ره‌بستانی سعودیه رێژه و ژماره‌ی حاجییانی عیراق دیاری ده‌كات و له عیراقیش ژماره‌ی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كرێت".
له هەرێمی کوردستان نزیکەی 83 هەزار کەس لە ساڵی 2017ەوە ناویان تۆمارکراوە، تەنها بەشێکیان فه‌ریزه‌ی حه‌جییان به‌جێهێناوه، هەروەها 2500 کەس هەیه کە لە سەردەمی په‌تای کۆرۆنادا ناویان بۆ حەج تۆمارکردووە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە نەیانتوانی حەج بکەن.
س.ر

بیروڕا