کوردستانی

عەلی حەمەساڵح: کاتژمێرەکانی کارەبای سلێمانی لە هەولێر کەمترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح: کاتژمێرەکانی کارەبای سلێمانی لە هەولێر کەمترە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سلێمانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمترە بەراورد بە شاری هەولێر، ئاماژەی بەوەکرد ئەو کارەبایەی دەدرێتە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 674 مێگاواتە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "تاوەکو 23 ی ئەم مانگە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە تێکڕا لە 24 کاتژمێردا، لە سلێمانی 8:19 خولەک بووە، لە هەولێر 11:13خولەک بووە، لە دهۆک 11:24خولەک بووە و لە گەرمیان 13:17 خولەک بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوێنی لە سلێمانی تێکڕا کارەبای نیشتمانی کەمتربووەوە بۆ شەش کاتژمێر و هەندێک ناوچەش پێنج کاتژمێر، هۆکاری سەرەکی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پشکی سلێمانی لە 900 مێگاواتەوە بۆ 750مێگاوات کەبووەتەوە".

روونیشیکردەوە "گرفتەکە لەوەدایە پێشتر لە هەرێمی کوردستانەوە 430 مێگاوات دەفرۆشرایە کەرکوک و موسڵ، ئێستا کراوە 833 مێگاوات، ئەو کارەبایەی دەدرێتە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 674 مێگاواتە، بەڵام ئەوەی دەفرۆشرێتە موسڵ و کەرکوک 833 مێگاواتە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan