کوردستانی

کاتی دەستپێکردنی بارانبارین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دەستپێکردنی بارانبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە بەرەبەیاندا باران دەبارێت و بەفریشی لەگەڵ دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەهۆی چڕبوونەوەى هەور لە کاتەکانى دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران و تێکەڵى بەفر هەیە".

 وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەشکردووە "کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan