کوردستانی
کەشناسی هەرێم، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینیەكانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بێت چاوەڕوان دەكرێت رۆژى شەممە رێکەوتى 28-1-2023 شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان بکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت، سەرەتا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەرناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمە باران و بەفر بارین".
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 27ی کانوونی دووهەم 2023 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە .
سبەی شەممە ، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل دابارینی نمە بارانی کەم کەم و هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییەکان سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات پاشان زۆربەی ناوچەی جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەکاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
بیروڕا