کوردستانی

لە چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی کەسیش بریندار بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی کەسیش بریندار بوون
مەودا میدیا-

لە دوو رووداوی هاتووچۆ لە چەمچەماڵ، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسیش بریندار بوون، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاخجەلە و بانی مەقان روویانداوە.


لەدوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدەدات، وەرگەڕاوە و شۆفێرەکە گیانی لەدەست داوە، رووداوەکە لە ئاخجەلەر بووە. هەروەها رووداوی دووەم  لە بانی مەقان روویداوە و ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و چەند کەسێک ویستوویانە یارمەتی ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەکە بدەن کە رووداوەکەی بەسەر هاتووە، بەڵام پیکابێکی نیسان خۆی دەکێشێت بەو کەسانەدا و یەکێکییان گیان لەدەستدەدات و ئەوانی دیکەش بریندار دەبن، کەسەکە گیانی لەدەستداوە پێشمەرگە بووە.

 رووداوەکانی هاتووچۆ ساڵانە لە هەرێم قوربانییان لێدەکەوێتەوە و تیژڕەوی و خراپیی رێگاوبانەکان و پابەند نەبوون بە هێماکانی هاتووچۆ هۆکاری سەرەکی رووداوەکانن.

               
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan