کوردستانی

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا-

 
دوێنێ شەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر چەند ناوچەیەکی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند و زیانی ماددی و گیانی بەدوای خۆیدا هێنا، سەر لە ئێوارە دوێنیش بوومەلەرزەیەک ناوچەکانی مەندەلی و خانەقین لە باشووری کوردستانی هەژاند، بەڵام زیانی ماددی و گیانی بەدوای خۆیدا نەهێنا.

 
ناوەندی بوومەلەرزە زانی زانکۆی تاران رایگەیاند، دوێنێ شەو لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر روویدا، زیانە ماددیەکان زۆر بوون و گیانلەدەستدان و برینداریشی لێکەوتەوە و هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە  تا درەنگانی شەو لە دەرەوەی ماڵەکانیان مانەوە.

چەقی بوومەلەرزەکە حەوت کیلۆمەتری ژێر زەوی بووە و لە 23 کیلۆمەتر باشووری رۆژهەڵاتی شاری خۆی و 94 کلیۆمەتر باکووری ورمێ روویداوە.

پارێزگاری ورمێ محمەمد سادقی بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندووە، تا ئێستا نزیکەی 820 کەس بریندار و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

نزیکەی 75 گوندیش زیانی ماددیان بەرکەوتووە. شاری خۆی سەربە پارێزگای ورمێیە لە ئێران.     

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan