کوردستانی

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکان بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکان بەفر دەبارێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت تاوەکو کۆتایی هەفتە کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات کۆی گشتیی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 211.5 ملمە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ و سبەی زۆربەی کاتەکان هەوردەبێت و لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت بۆ سبەینێش بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەکرد "تا کۆتایی هەفتە کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە زۆربەی کاتەکان هەور و بارانبارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفردەبارێت".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی وتی "کۆی گشتیی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 211.5 ملم بەراورد بە ساڵی رابردوو کە تاوەکو ئەم بەروارە 261 ملم تۆمارکرابوو".

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە وتی "ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا تاڕادەیەک پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن".

هەروەها بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 30ی کانونی دووەم و سبەینێ سێشەممە 31ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری باراناوییە بەدرێژایی کاتەکان و بەفر بارین لەناوچە شاخاوییەکاندا لە کاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاد دەبێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم (شاروچکەی قەڵادزی و کۆیە و تەق تەق و شوان ) ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت ، پلەكانی گەرما لەنێوان  3 بۆ 17 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەل بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا, لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ شێوازی دابارین لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم لە نمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت و بە کاریگەری زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری  سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 2 بۆ 16 پلە دەبێت.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن