کوردستانی
د. هێمن میرانی: ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەمەودوا غەرامەی تیژڕەوی دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی سزادانی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەمەودوا غەرامەی تیژڕەوی دەکرێن".
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی سزادانی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەمەودوا غەرامەی تیژڕەوی دەکرێن".
د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "مەلیکە و ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەمەودوا غەرامەی تیژڕەوی دەکرێن، هەروەها هیچ رێنماییەکی نوێ نییە بۆ پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان".
ئەوەشی خستەڕوو "هەندێک لە سەیارە هەیە چەند ژمارەیەکی هەیە ئەو کەسانەی ئەو کارە بکات و یاری بە ژمارەکان بکات و بیانگۆڕێت دەدرێت بە دادگا و سزا دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەندێک لە سەیارە هەیە چەند ژمارەیەکی هەیە ئەو کەسانەی ئەو کارە بکات و یاری بە ژمارەکان بکات و بیانگۆڕێت دەدرێت بە دادگا و سزا دەدرێت".
لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وتی "ئەو ئۆتۆمبێلانەشی ژمارەیان بۆ نەکراوە سزایان بۆ دێتەوە واتە ژمارە کاتییەکان".
س.ر